Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت ڕۆژئاوا بە پێچەوانەی چینەوە ' فیشەک دەنێن بە سەری خۆیانەوە '


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا

ڕووسیا دەڵێت ڕۆژئاوا لە هەوڵیاندا بۆ سنووردارکردنی هاوردەکردنی نەوت و گازی پاڵاوگەکانی سایبیریا " فیشەک دەنێن بە سەری خۆیانەوە "، ئەمەش بە پێچەوانەی چینەوە کە هاوردەکردنی وزەی ڕووسیای زیاتر کردووە.

جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا و هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ دابڕینی ڕووسیا وەکو سزایەک بۆ داگیرکارییەکەی، بووەتە هۆی زیادبوونی نرخەکانی گەنم و زەیت و پەین و وزە، هاوکات ئەوروپا بەڵێنیداوە پشتبەستنی بە نەوت و گازی ڕووسیا کەم بکاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا وتی هاوبەشییە ستراتیژییەکەی ڕووسیا لەگەڵ چیندا بەرگەی هەوڵەکانی ڕۆژئاوای گرتووە بۆ خستنەوەی دووبەرەکی لەنێوانیاندا، لەکاتێکدا ئەمەریکا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕووسیادا لەناوبردووە.

زاخارۆڤا وتی " هەناردەکردنی وزە بەشێوەیەکی جێگیر زیاد دەبێت، چین دەزانێت چی دەوێت فیشەک بە قاچی خۆیەوە نانێت، لەکاتێکدا لە ڕۆژئاوای مۆسکۆوە فیشەک بە سەری خۆیانەوە دەنێن."

زاخارۆڤا وتی " ڕۆژئاوا خۆیان لە ئێمە دابڕیوە."

وتیشی یەکێتی ئەوروپا پلان دادەنێت بە ئاڕاستەیەکی " خۆکوژیدا " بڕوات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەوڵ دەدات لە وزەی ڕووسیا دووربکەوێتەوە کە لە لوتکەی جەنگی سارددا ئەو وزەیە بەردەوام بۆ ئەڵمانیا هەناردە کراوە.

ڕووسیا دوای سعودیە دووەمین گەورەترین وڵاتە لە هەناردەکردنی نەوتدا و یەکەمین وڵاتیشە لە هەناردەکردنی گازی سروشتیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG