Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت ئۆکرانیا نیوەی سوپاکەی ڕەوانەی ناوچەی ململانێکانی دۆنباس کردووە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا

ڕوسیا ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بەوەی نیوەی سوپاکەی یاخود 125,000 هێزی ڕەوانەی دۆنباس کردووە، کە ناوچەیەکە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادایە و ململانێی تێدایە، لە دۆنباس لە ساڵی 2014 ەوە هێزەکانی حکومەتی ئۆکرانیا دژی جیاخوازەکان دەجەنگن کە لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا لە مۆسکۆ ئەم لێدوانەی بۆ ڕۆژنامەنووساندا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئۆکرانیا وەڵامی نەداوەتەوە.

ڕوسیا پێشتر ئاماژەی بەوەداوە نیگەرانە لە نیازەکانی ئۆکرانیا لەکاتێکدا گرژییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا بەهۆی نیگەرانیەکانی ڕۆژئاواوە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا زیادییان کردووە.

زاخارۆڤا سەبارەت بە پێشنیارەکەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانیش لێدوانیدا کە تیایدا پێشنیاری ئەوەی کردبوو تورکیا ببێتە نێوەندگر لەنێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا، زاخارۆڤا وتی پێشنیارەکە ئاماژەی بە ململانێکانی دۆنباس نەداوە لەنێوان حکومەتی ئۆکرانیا و جیاخوازەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG