Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای ڕوسیا دەڵێت سەپاندنی سزای زیاتر لەلایەن ڕۆژئاواوە هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات


جیگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەلیکساندەر گروشکۆ وتی سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ڕوسیادا لەلایەن ڕۆژئاواوە بەهۆی دوایین ناکۆکییەکانی وڵاتەکە لەگەڵ ئۆکرانیادا هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات، هۆشیاریشیدا لە سوود وەرگرتن لەم قەیرانە بۆ زیادکرنی گرژییە سیاسییەکان.

جێی ئاماژەیە لە ماوەی رابردوودا ڕوسیا دەستی گرت بەسەر سێ کەشتی ئۆکرانیدا، ئەمەش کاردانەوەیەکی توندی ڕۆژئاوای لێکەوتەوە و ترسی ئەوە هەیە بەهۆی ئەو کارەی ڕوسیاوە ململانێیەکی فراوانتر دروست ببێت.

هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ڕۆژئاوا داوایان کرد بەهۆی ئەو ڕووداوەوە سزای زیاتر بسەپێنرێت بەسەر ڕوسیادا.

گروشکۆ لە کۆنگرەیەکی ئاسایشدا لە بەرلین بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەمە بقۆزێتەوە و بیکات بە بەهانەیەک بۆ زیادکردنی گرژییە سیاسییەکان، پێم وایە ئەوە ئاماژەیەک نابێت بۆ ئاڕاستە ڕاستەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG