Accessibility links

سەرۆکی ئۆکرانیا کۆتوبەند بەسەر هاوڵاتیانی ڕوسیدا دەسەپێنێت


سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ پۆرۆشینکۆ
سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ پۆرۆشینکۆ

سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ پۆرۆشینکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی ئۆکرانیا کۆتوبەند دەسەپێنێت بەسەر ئەو هاوڵاتیە ڕوسییانەدا کە لە ئۆکرانیان.

تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەلایەن ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئۆکرانیاوە نەدراوە سەبارەت بە سروشتی ئەو کۆتوبەندانە.

لەماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئۆکرانیا پیترۆ پۆرۆشینکۆ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی تۆمەتبار کرد بەوەی کە پوتن حەز دەکات ئۆکرانیا داگیر بکات، هەروەها داوای لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد کەشتی جەنگی لەو دەریایەدا بڵاوبکەنەوە کە لەنێوان دوو وڵاتەکەدایە.

لەلایەکی دیکەوە دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسی لە زاری وتەبێژی هێزی دەریایی ڕوسیاوە لە دەریای ڕەش بڵاویکردەوە ڕوسیا سیستمی دژە موشەکی لە جۆری ئێس- 400 ی لە نیمچە دوورگەی کریمیا بڵاوکردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG