وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق و سوریا جێی قبووڵ نیە و بنەما سەرەکییەکانی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی پێشێل کردووە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەم بارودۆخەدا داوا لە هەموو لایەک دەکەین خۆیان بگرن."
سوپای تورکیاش ڕایگەیاند فڕۆکەکانیان شەڕڤانانی سوریایان کردۆتە ئامانج ، لە ئەنجامی هێرشەکانیشیان بۆ سەر شنگال شەش پێشمەرگە گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز