Accessibility links

ڕووسیا و تورکیا دوای کۆژرانی باڵیۆز کارلۆف پشتڕاستی پەیوەندییەکانیان دەکەن


باڵیۆزی ڕووسیا بۆ تورکیا، وێنە AP

سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا و تورکیا دەڵێن تێرۆری باڵیۆزی ڕووسیا بۆ تورکیا زیان بە پەیوەندییەکانی دوو وڵات ناگەیەنێت.

بە گوێرەی ئاژانسی فڕانس پرێس، سەرۆکی تورکی ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان لە ئیستانبوڵ دوای گفت و گۆی تەلەفۆنی لە گەل پوتن گوتی: "ئێمە لە گەڵ بەڕێز پوتین هەمان تێگەیشتنی وەک یەکمان هەیە کە لایەنەکانی هاوکاری لە گەڵ ڕووسیا، بە تایبەتی لە سەر سوریا بەرفرەوانتر بکەین، و ئەوەش بە ئەو هێرشە بەربەستی بۆ نایەتە پێش."

وەزیرانی دەرەوەی هەر دووک ولات رۆژی سێشەمە چەپکە گوڵیان لە سەر وێنەی باڵیۆزی ڕووسیا بۆ ئانکارا، ئاندرێی کارلۆڤ لە مۆسکۆ دانا کە ڕۆژی دووشەمە لە ئانکارا کوژرا.

تەرمی کارلۆف درەنگانی رۆژی سێشەمە گەیشتە موسکۆ.

تەرمی بالیۆزی ڕووسیا لە پێشانگایەکی هونەری لە ئانکارا، دووشەمە ١٩ی دێسامبر
تەرمی بالیۆزی ڕووسیا لە پێشانگایەکی هونەری لە ئانکارا، دووشەمە ١٩ی دێسامبر

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولوود چاوش ئۆغڵوو گوتی "خەڵکی تورکیا بەڕادەی ڕووسیا و خەڵکی ڕووسیا ماتەمباری ئەو لە دەستدانە دەبن." چاوش ئۆغڵوو لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە موسکۆ بوون بۆ ئەوەی باس لە قەیرانەکانی سوریا بکەن.

هەر سێک وەزیر پەسندیان کرد کە بۆ ڕێکەوتنێکی نێوان حکومەتی سوریا و ئوپوزسیۆن هاسانکاری بکەن، وەک دوای کۆبوونەوەکە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لاڤرۆڤ گوتی.

توێژێنەران دەلین کە بۆ ئێستا، تورکیا و ڕووسیا بە ئەوە دەزانن ئەوان لە سەر کارکردن بەرەو چارەسەرێک بۆ شەڕی نێۆخۆیی سوریا پێویستە هاوکاری یەکتر بکەن. سینان ئۆلگەن، زانایەک لە ئەنستیتۆی کارنێگی لە بڕووکسل دەڵیت، " لە ئێستا دا هەر دووک لا لە سەر مەسەلەی سوریا وابەستەییان پێکەوە هەیە."

سەرۆک کۆماری ڕووسی ڤلادمر پوتن ئەو کوشتنەی وەک کردارێکی تێرۆرستی مەحکوم کرد.

پوتن دووشەمە گوتی: " هیچ گومانێک نیە کە ئەو تاوانە ئەنجامدراوە کارێکی تەشەنادان بە مەبەستی لە ناوبردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و تورکیا و لە ناوبردنی ڕەوتی ئاشتی لە سوریایە، کە بە یارمەتی ڕووسیا، تورکیا و ئیران بەرەوپێش دەچێت."

پوتن داوای کرد کە بزانێت "کێ یارمەتی بە بکوژەکەی کرد" و داواشی لە تورکیا کردن کە لە پۆستەکانی دیپڵۆماتی ڕووسیا ئاسایش دابمەزرێنن.

XS
SM
MD
LG