Accessibility links

کرێملن: ڕاگرتنی توندڕەوانی ئیدلبی سوریا بەرپرسیارێتی تورکیایە


وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ

کرێملن ڕایگەیاند ڕێگە نەدان بە توندڕەوانی ئیدلبی سوریا تاوەکو هێرش نەکەنە سەر ئامانجە مەدەنی و ڕوسییەکان بەرپرسیارێتییەکە دەکەوێتە سەر شانی تورکیا.

ئەم لیدوانەی وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ وەکو وەڵامدانەوەیەک بوو بۆ پێشنیارەکەی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان کە تیایدا داوای کردبوو ئاگربەست لە ئیدلب جێبەجێ بکرێت.

هێرشەکانی حکومەتی سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندایە بووە هۆی تێکدانی ڕەوشەکە و ئاوارەبوونی نزیکەی 300 هەزار هاوڵاتی لە ناوچەکەدا کە کۆتا شوێنی گەورەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG