Accessibility links

ڕوسیا بۆ تورکیا: ناتوانین گرەنتی پارێزراوی فڕۆکەکانتان بدەین لە سوریا


دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسیا لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە مۆسکۆ ناتوانێت گرەنتی پارێزراوی ئەو فڕۆکە تورکیانە بدات کە بەسەر سوریادا دەفڕن، ئەمەش دوای ئەوەی دیمەشق وتی ئاسمانی ئیدلب دادەخات.

دوای ئەوەی تورکیا دوو فڕۆکەی جەنگی سوریای بەسەر ئیدلبدا خستە خوارەوە و هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەیەکی سەربازی سوریا کە زۆر لە پشت بەرەکانی پێشەوەی جەنگدایە، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەم ئاگادارکردنەوەیەی بڵاوکردەوە.

دەزگای هەواڵی تاس لە زاری ئەدمیڕاڵ ئۆلیگ ژوراڤلیڤەوە بڵاویکردەوە " لەنێوەندی ئەم بارودۆخەدا سەرکردایەتی سەربازی ڕوسیا لە سوریا ناتوانێت گرەنتی پارێزراوی ئەو فڕۆکە تورکیانە بدات کە بەسەر ئاسمانی سوریادا دەفڕن. "

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG