به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئاژانسی ڕۆیتێرز ئه‌و ڕێکه‌وتنه ده‌وری 2 میلیارد و 500 میلیۆن دوڵار بایه‌خی هه‌یه و بۆته جێگای نیگه‌رانی ڕۆژئاوا چونکه تورکیا ئه‌ندامێکی ناتۆیه و ناکرێت ببیته به‌شێک له جۆره‌کانی چه‌کی له‌شکری ئه‌و ڕێکخراوه‌یه.
ئه‌مه نوێترین هه‌وڵی ئانکارایه بۆ ئه‌وه‌ی تواناییه‌کانی به‌رگری خۆی په‌ره‌پێبدات له دهمێکدار ڕووبه‌رووی سه‌رهه‌ڵداوانی کورد و ملیتانه‌کانی ئیسلامی له نێو و شه‌ڕه‌کان له له سه‌ر سنووری له گه‌ڵ سوریا و عێڕاقه.
هیچ زانیاری ورد سه‌باره‌ت به ئه‌م ڕێکه‌وتنه له گۆڕێ دانیه و کاربه‌ده‌ستان ده‌ستبه‌جێ لێدوانیان له ئه‌م باره‌یه‌وه نه‌دا. به‌ڵام سێرگێی چێمێزۆف، به‌رپرسی کۆمپانی ڕۆستێک چوارشه‌مه، به ڕۆژنامه‌ی کۆمێرسانت ده‌یلی گوت که چاوه‌روانی ده‌کرێت مۆسکۆ هه‌نارده کردنی ئه‌و موشه‌کانه له مانگی 3ی ساڵی نوێی زاینی ده‌ست پێ‌بکات و تورکیا یه‌که‌م وڵاتی ئه‌ندامی ناتۆیه که سیتمی موشه‌کی S-400وه‌ده‌ست بێنێت.
زوویه‌کی هه‌ینی، ڕۆژنامه‌کانی تورکیا گوته‌ی ئه‌ردۆغانیان هێناوه که ده‌ڵیت به گوێره‌ی ڕێکه‌وتنه‌که تورکیا پاره‌ی ڕووسیا قه‌رز ده‌کات.
رۆژنامه‌ی "حوریه‌ت" گوته‌ی ئه‌ردۆغانی هێنایه‌وه که به په‌یامنێرانی گوت، "ئێمه بۆ ئه‌م قه‌رزه دوڵار وه‌رده‌گرین."
به گوێره‌ی چێمێزۆف، تورکیا پێشه‌کی 45 له سه‌دی نرخی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ده‌دات و 55 له سه‌دیش رووسیا وه‌ک قهرهز بۆی دابین ده‌کات.
په‌یوه‌ندییه‌کانی مۆسکو و ئانکارا له له 2015 به توندی به‌ره‌وگرژی ڕۆێی دوای ئه‌وه‌ی ئانکارا جێتێکی هێزی ئاسمانی ڕووسیای به‌ردایه خوار که هاتبوه نێو هه‌ریمی هه‌وایی تورکیا، به‌ڵام له ئه‌و کاته‌وه ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له شه‌ڕی سوریا دا پشتیوانی له لایه‌ن جۆربه‌جۆ کردووه، به‌ڵام پهیوهندێکانیان چاک کردۆته‌وه. ئه‌و دوو وڵاته ئێستا له هه‌وڵه‌کانی بۆ ئاشتی سوریا هاوکاری ده‌که‌ن.