Accessibility links

ڕوسیا بەمزووانە قەدەغەی دەکات چینیەکان بێنە ناو وڵاتەکەوە


کاربەدەستانی ڕوسیا وتیان بۆ ماوەیەکی کاتی قەدەغەی دەکەن هاوڵاتیانی چینی بێنە ناو ڕوسیاوە، ئەمەش پاش ئەوەی زیاتر لە 2 هەزار کەس لە چین بەهۆی نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا و هەروەها زیاتر 74 هەزار کەسی دیکە هەر لەو وڵاتە تووشی نەخۆشیـیەکە بوون.

ڕۆژی پێنجشەممە قەدەغەکردنەکە دەستپێدەکات، سەرۆک وەزیری ڕوسیا میخایل میشوستین واژۆی کردووە و هۆکارەکەی ڕێگە گرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

تا ئێستا لە ڕوسیا سێ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکەی هەبووە، دوو هاوڵاتی چینی توشبوون و چارەسەریان بۆ کراوە و دواتر ئازادکراون، کەسێکی دیکەی ڕوسی لە سەر کەشتیەکەی دایمەند پرینسیس کە ئێستا لە ژاپۆن لەنگەری گرتووە توشی ڤایرۆسەکە بووە.

هێشتا ڕوسیا ڕێوشوێنی زۆر دەگرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا، زۆرێک لەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکان داناوە کە لە چینەوە هاتوونەتەوە، هەروەها هەموو هێڵەکانی شەمەندەفەری بۆ چین و کۆریای باکوور داخستووە، هەروەها سنوورەکانی لەگەڵ چین و مەنگۆلیا داخستووە. هەروەها بۆ ماوەیەکی کاتی پێدانی ڤیزای کاری بۆ هاوڵاتیانی چینی ڕاگرتووە و بەو خوێندکارە چینیانەی وتووە کە لە ڕوسیا دەخوێنن هەتاوەکو یەکی مانگی سێ نەگەڕێنەوە بۆ چین.

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا سەرۆک وەزیری ڕوسیا میخائیل میشوستین وتی ڕوسیا لەوانەیە دەست بکات بە ڕەوانەکردنەوەی ئەو بیانییانەی کە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG