Accessibility links

کرێملن: ئەو هاوڵاتییە مەدەنیە ڕوسیانەی لە سوریان هیچ پەیوەندییان بە سوپای ڕوسیاوە نیە


وتەبێژی کرێملن وتی ناتوانرێت ئەگەری بوونی هاوڵاتی مەدەنی ڕوسی لە سوریا لاببرێت بەڵام هیچ پەیوەندییەکیان بە سوپای ڕوسیاوە نیە.

سەرچاوەکان دەڵێن ئەو کەسانەی پەیوەندییان هەبووە بە سوپای ڕوسیاوە کە پشتیوانی لە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەکەن ژمارەیەکی زۆریان لێکوژراوە لە ئەنجامی ئەو پێکدادانەدا کە لە حەوتی مانگی دوو لەنێوان هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا و هێزەکانی حکومەتی سوریا لە دەیرئەلزور ڕوویدا.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی هیچ زانیارییەکی نیە لەسەر ئەو کەسانەی کە کوژراون.

جێی ئاماژەیە بەرپرسێکی سوپای سوریا لەماوەی ڕابردوودا وتی نزیکەی 100 سەربازی سوری لە شەڕەکەی حەوتی مانگدا کوژراون بەڵام سەبارەت بە ژمارەی کوژراوانی ڕوسی لە هێرشەکەدا هێشتا نادیارە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG