دەزگای هەواڵی ڕوسیا بڵاویکردەوە ڕوسیا دەڵێت توندڕەوان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردۆتە سەر دوو بنکەی سەربازی ڕوسیا لە سوریا کە یەکێکیان دەریاییە و ئەوی دیکەیان ئاسمانیە.
دەزگاکە لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە هێرشەکان بنکەی سەربازیی ئاسمانی حەمیمیم و بنکەی تەڕتوسی دەریاییان لە ڕۆژئاوای سوریا کردۆتە ئامانج و 13 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەشداریان لە هێرشەکەدا کردووە. وتیشی لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکەوتۆتەوە.
وەزارەتەکە هەفتەی ڕابردوو وتی دوو سەربازیی ڕوسی لە 31 ی مانگی دوانزەدا کوژراون بەهۆی هێرشێکی هاوەنەوە بۆ سەر بنکەی سەربازیی حەمیمیم.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز