Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا: دەبێت یەکپارچەیی خاکی سوریا بپارێزرێت


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ داوای پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریای کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە هێزەکانی تورکیا خۆیان ئامادە دەکەن ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدەن.

لاڤرۆڤ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کازاخستان بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەو کارانەی ئەمەریکا لە سوریا دەیکات یەک ناگرنەوە و ڕوسیا داوا دەکات کوردەکانی سوریا و دیمەشق کۆببنەوە و گفتوگۆ بکەن.

لەلایەکی دیکەوە بەڕێوبەری پەیوەندییەکان لە ئۆفیسی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی تورکیا " بەمزووانە " سنووری سوریا دەبڕێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG