Accessibility links

ڕوسیا: هێرشەکانی حکومەتی سوریا لە ئیدلب هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ تورکیا پێشێل ناکات


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤەوە بڵاویکردەوە هێرشەکانی حکومەتی سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا لە ئیدلب هیچ ڕێکەوتنێکی لەگەڵ تورکیا پێشێل نەکردووە.

سەرۆکایەتی تورکیا وتی سەرۆکی وڵاتەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بە هاوتا ڕوسییەکەی ڤلادیمێر پوتنی ڕاگەیاندووە هێرشەکانی سوپای سوریا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا بوونەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی مرۆیی و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەی تورکیا.

هێزەکانی سوپای سوریا گەمارۆی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و شوێنێکی سەربازیی تورکیایاندا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، ئەمەش لە هێرشێکدا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو شوێن و شارۆچکانەی کە لە دەستپێکی جەنگی سوریادا لەدەستیدابوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG