Accessibility links

ئینتەرفاکس: ڕوسیا دەڵێت توندڕەوان ڕێگە بە هاوڵاتییە مەدەنییەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات نادەن ناوچەکە جێبێڵن


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە زاری سوپای ڕوسیاوە بڵاویکردەوە توندڕەوانی سوریا ڕێگە نادەن بە هاوڵاتییە مەدەنییەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات ناوچە مەترسیدارەکان بەجێ بهێڵن.

دەزگاکە لە سەرکردەی ناوەندی ڕوسیا بۆ ئاشتی جەنەڕاڵ یوری یاڤتوشینکۆوە بڵاویکردەوە توندڕەوانی سوریا ڕێکەوتنی ئاگربەستەکە پیشێل دەکەن لە پێنج پارێزگای سوریا و غوتەی ڕۆژهەڵات.

هەروەها وتیشی لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا لە ئەنجامی بۆمبارانکردنی هاوڵاتیانی مەدەنیدا لە دیمەشق و ناوچەکانی دەوروبەری کەسێک کوژراوە و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG