Accessibility links

ڕوسیا: سوپای سوریا دەبێت تەنها هێز بێت لەسەر سنووری باشووری وڵاتەکە


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

ڕوسیا وتی سوپای سوریا دەبێت تەنها هێز بێت لەسەر سنووری باشووری وڵاتەکە لەگەڵ ئەردەن و ئیسڕائیلدا دوای ئەوەی واشنتن هۆشیاریدا لەوەی ڕێوشوێنی توند دەگرێتە بەر دژی پێشێلکارییەکان لە پەیماننامەکە لەو ناوچەیەدا.

هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای سوریا دەکەن کە دەکەوێتە سەر سنووری بەرزاییەکانی گۆلان کە ئیسڕائیل داگیری کردووە لەکاتێکدا سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکانی دیکە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت کۆنتڕۆڵی ناوچەیەکی دیکەی نزیک لەو ناوچەیەیان کردووە.

ئەمەریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو هێرشانەی کە سوپای سوریا ئەنجامیداون لەو ناوچانەدا کە ڕێکەوتنی لەسەرە و نابێت شەڕی تێدا بێت لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا و هۆشیاریدا بە دیمەشق کە وەڵامی ئەو پێشێلکارییانە دەداتەوە.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " دەبێت هەموو ئەو هێزانەی کە سوری نین بکشێنەوە لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕکردن و دەبێت ئەم ڕێگەیە دوو ئاڕاستەی هەبێت."

وتیشی " ئەنجامی ئەم کارەش کە دەبێت بەردەوام بێت و بەردەوامیشە، دەبێت نوێنەرانی سوپای سوریا لەسەر سنووری سوریا-ئیسڕائیل بن."

ئەردەنیش ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند بابەتی باشووری سوریای لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆدا باس کردووە و هەر سێ لایەنەکە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە لەسەر پەیماننامەی ئاگربەست بمێننەوە کە لە ساڵی ڕابردوودا واژۆ کرا و بۆتە هۆی کەمبوونەوەی توندوتیژییەکان لەو ناوچەیەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG