Accessibility links

ڕوسیا کۆمەڵێک هاوڵاتی ڕوسی لە غوتەی ڕۆژهەڵات پێشکەشی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەکات


ڕوسیا و سوریا زیاتر لە 12 هاوڵاتی مەدەنی سوریی کە بریندار نەبوون لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی سوریاوە هێنا بۆ ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، ئەوەش بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە چەکی کیمیایی لەو شارەدا بەکار نەهاتووە.

بەڕیتانیا ئەو هەنگاوەی ڕەت کردەوە و بە شانۆگەری ناودێری کرد و وتی وڵاتانی هاوپەیمان بە فەڕەنسا و ئەمەریکاشەوە دانیشتنەکەیان بەجێ هێشتووە.

نوێنەری بەڕیتانیا لە ڕێکخراوەکە پیتەر ویڵسن لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی سەرتەختی شانۆ نیە."

وتیشی " بڕیاری ڕوسیا بۆ خراپ بەکارهێنانی ڕێکخراوەکە هەوڵێکی دیکەیەتی بۆ لەناوبردنی کارەکانی، بەتایبەتی کاری ئەو تیمەی کە لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەکەن لە ناو سوریادا."

ڕێکخراوەکە لێکۆڵینەوە لە کوژرانی دەیان کەس دەکەن لە دۆمای غوتەی ڕۆژهەڵات. ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی دەڵێن ئەوان بەهۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە کوژراون یاخوود گازی دەمار کە حکومەتەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بەکاری هێناوە.

ئەو هێرشە کیمیاییە گومانلێکراوەش وایکرد ئەمەریکا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا هێرشی ئاسمانی بکەنە سەر دامەزراوە کیمیاییەکانی سوریا لەکاتێکدا سوریا و ڕوسیای هاوپەیمانی ڕەتی دەکەنەوە چەکی کیمیایی بەکارهاتبێت و دەڵێن هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن ئەو هێرشەیان دروست کردووە.

دوای ئەوە ڕوسیا و سوریا ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ نزیکەی 15 هاوڵاتی سوریدا هاتن بۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە لاهای و وتیان هیچ بەڵگەیەکیان نەدیوە سەبارەت بەوەی چەکی کیمیایی لە غوتەی ڕۆژهەڵات بەکارهاتبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG