بەڵگەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز دەریدەخات ژمارەی کوژراوانی سەربازانی هێزەکانی ڕوسیا لە سوریا زیادیکردووە و ڕێژەکە ئێستا گەیشتۆتە 21 کوژراو دوای ئەوەی دەرکەوتنی زانیارییەکان لەسەر کوژرانی سێ سەربازی تری ڕوسی.
ژمارەی ئەو کوژراوانەی ڕۆیتەرز بژاردوویەتی لە ماەی نێوان 29 ی مانگی یەک و کۆتایی مانگی سێ چوار ئەوەندەی ئەو ژمارەیەی کە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویکردۆتەوە کە دەڵێت ژمارەیان پێنج سەربازە
شایەنی باسە ڕوسیا پشتیوانی سەرۆکی سوریا دەکات لە شەڕیدا دژی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و توندڕەوان کە دەیانەوێت لەناویببەن.
مانگی پێشوو ڕۆیتەرز لە زاری هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی کوژراوانەوە بلاویکردەوە کە 18 هاوڵاتی ڕوسی لە کۆتایی مانگی یەک هەتا کۆتایی مانگی سێ کوژراون.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز