Accessibility links

دوو سەربازی ڕوسی لە سوریا کوژران


وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند دوو سەربازی ڕوسی لە ئەنجامی هێرشێکی هاوەندا لە سوریا کوژراون و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی روسی لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە " دوو سەربازی لێهاتووی ڕوسی کە وەکوو ڕاهێنەر لەناو یەکەکانی هێزەکانی سوریادا بوون بەهۆی هێرشێکی هاوەنی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە کوژراون."

سەربازی سێیەم بە سەختی بریندار بووە.

سەربازەکان لەگەڵ یەکەیەکی سوپای سوریادا بوون لەگەڵ ڕاوێژکارێکی سەربازی ڕووسیدا.

شایەنی باسە وەزارەتەکە باسی لەوە نەکرد لەکوێ و کەی هێرشەکە ڕوویداوە، هەروەها بەپێی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا 29ڕوسی لە سوریادا کوژراون.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG