Accessibility links

ڕوسیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلە دەکات لە ئەنجومەنی ئاسایش دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا


وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وتی ڕوسیا دەیەوێت کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەپەلە سازبدرێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا و بە جوڵەیەکی " کوێرانە " ناودێری کرد.

ووتیشی " ئەمە یەکەمجار نیە ئەمەریکا لەم جۆرە کارە کوێرانەیە بکات کە هیچ سودێکی نیە جگە لە ئاڵۆزکردنی کێشەکان نەبێت و هەروەها هەڕەسەیەکیشیە بۆ سەر ئاسایشی جیهان."

شایەنی باسە ڕوسیا ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە لەلاین وڵاتە یەکگرتووەکانەوە کە حکومەتی سوریا چەکی کیمیایی بەکارهێنابێت کە بووە هۆی کژرانی دەیان کەس لە پارێزگای ئیدلب.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیان ئاشکرایە کە هێرشەکانی ئەمەریکا پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوە پێش رووداەکەی ئیدلبیش.

سەرچاوە / رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG