دیبلۆماتکاران دەڵێن ڕوسیا داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە سەبارەت بە ئێران.
ئەم داوایەی ڕوسیا لەکاتێکدایە ئەمەریکا هەوڵ دەدات سەرجەم سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بسەپێنێتەوە بەسە ئێراندا و مۆسکۆش لەلای خۆیەوە ئەو هەنگاوەی ڕەت کردۆتەوە.
شاندی ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا کە دەست ڕۆیتەرز کەوتووە دەڵێت ڕوسیا داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ئاشکرای کردووە سەبارەت بە ئێران و پێشهاتەکان.
لەلای خۆیەوە ڕوسیا پلانەکانی ئەمەریکای ڕەت کردۆتەوە سەبارەت بە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا.
نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی نازانین. سەپاندنەوەی سزاکان تەنها وڵاتێک دەتوانێت بیکات کە ئەندام بێت لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا و ئەمەریکاش ئەندام نیە تیایدا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز