Accessibility links

ڕوسیا داوای کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی کرد سەبارەت بە هێرشەکەی ساڵزبێری


نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا
نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا

نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤاسێلی نیبینزیا وتی ڕوسیا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن سەبارەت بە تۆمەتەکانی بەڕیتانیا لەبارەی ژەهراویکردنی سیخوڕەکەی پێشووی ڕوسیا لە بەڕیتانیا.

نیبینزیا وتی کۆبوونەوەکە لەسەر بنەمای پەیامێکە کە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا تێریزا مەی لە 13 ی مانگی سێدا ناردوویەتی بۆ ئەنجومەنەکە و تیایدا وتوویەتی لەوانەیە ڕوسیا بەرپرس بێت لە ژەهراویکردنەکە.

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە 14 ی مانگی سێدا لەسەر داوای بەڕیتانیا کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە ڕووداوەکەی شارۆچکەی ساڵزبێری بەڕیتانیا ئەنجامدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG