Accessibility links

ڕاپۆرتەکان: وەزیری بەرگری ڕوسیا قسەی لەگەڵ فەرماندەی هیزەکانی سوریای دیموکراتدا کردووە


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوسیا بڵاویان کردەوە وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگەی شویگۆ لەڕێی بازنەیەکی تەلەفیزیۆنی داخراوەوە قسەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا کردووە.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی بڵاویکردەوە شویگۆ بە فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕاگەیاندووە ڕوسیا ژمارەی پۆلیسی سەربازی ڕوسی لە نزیک سنووری نێوان تورکیا و سوریا زیاد دەکات. هەروەها گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە جێبەجێکردنی ڕێكەوتنەکەی نێوان تورکیا و ڕوسیاوە لەلایەن کوردەکانەوە.

دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسی وتی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتوویەتی هێزەکانیان یارمەتی پۆلیسی سەربازی ڕوسیا و هێزەکانی سوریا دەدەن لە باکووری سوریا و سوپاسی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتنی کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە بەپێی ڕێكەوتنەکەی نێوان ڕوسیا و تورکیا پۆلیسی سەربازی ڕوسیا لەسەر سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوبوونەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG