Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت ئەمەریکا پلان بۆ لێدانی دیمەشق دادەنێت


ڤالێری گیراسیمۆڤ

ڕوسیا وتی زانیاری هەیە لەسەر ئەوەی ئەمەریکا پلان دادەنێت بۆمبارانی ئەو گەڕەکە بکات کە بەڕێوبەرایەتیەکەی حکومەتی لێیە لە دیمەشق بەهۆی هۆکاری دروستکراوە و وتیشی وەڵامی سەربازیی دەداتەوە ئەگەر هەست بکات گیانی ڕووسەکان لە مەترسیدا دەبێت لەو هێرشەدا.

سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای سوریا ڤالێری گیراسیمۆڤ وتی مۆسکۆ زانیاری هەیە لەسەر ئەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە غوتەی ڕۆژهەڵات پلان دادەنێن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی کیمیایی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و دوای ئەوەی تاوانەکە بخەنە سەر سوپای سوریا.

وتیشی ئەمەریکا هەوڵدەدات ئەو هێرشە دروستکراوە بقۆزێتەوە و هێرش بکاتە سەر گەڕەکەکەی حکومەت لە دیمەشق کە لەوێ ڕاوێژکارە سەربازییە ڕوسییەکان و ئەندامانی پۆلیسی سەربازیی و چاودێرانی ئاگربەستی لێیە.

گیراسیمۆڤ لە بەیاننامەیەکدا وتی " لە حاڵەتی بوونی مەترسی لەسەر ڕۆحی سەربازەکانمان، سوپای ڕوسیا موشەک بەکاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوە."

بەڵام گیراسیمۆڤ بەڵگە و ڕوونکردنەوەی دیکەی نەدا لەسەر کاتی هێرشەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG