Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت هیچ جووڵەیەک نییە لە گفتوگۆکانی ئاشتیدا لەگەڵ ئۆکرانیا


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ دەڵێت هیچ جووڵەیەک نەبووە لە گفتوگۆکانی ئاشتیدا لەگەڵ ئۆکرانیا و کیێڤ هیچ ئارەزووییەکی پیشان نەداوە بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان.

پێسکۆڤ وتی " گفتوگۆکان بەرەوپێشەوە ناچن و تێبینی ئەوەمان کردووە دانوستکارانی ئۆکرانیا هیچ ئارەزوویەکیان نیە بۆ بەردەوامیدان بەم پڕۆسەیە."

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاندرێی ڕودینکۆوە بڵاویکردەوە ڕووسیا و ئۆکرانیا " بە هیچ شێوازێک " گفتوگۆ ناکەن و کیێڤ " بەشێوەیەکی کرداریی لە پڕۆسەی گفتوگۆکان کشاوەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG