Accessibility links

ئینتەرفاکس: تاڵیبان لە دانوستانەکانی مۆسکۆدا بەشداری دەکات


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی تاڵیبان بەنیازە بەشداری بکات لە دانوستانەکانی ئاشتی لە ئەفغانستاندا کە ڕۆژی چواری مانگی نۆ لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بانگهێشتی 12 وڵاتی کردووە بە ئەمەریکاشەوە تاوەکو بەشدار بن لە دانوستانە نێودەوڵەتییەکەدا، ئەمەش لەکاتێکدا دێت کە ڕوسیا تا دێت زیاتر دەبینرێت لە ئەفغانستاندا.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا مۆسکۆ پشتیوانی لە پێشنیارەکەی حکومەتی ئەفغانستان دەکات بۆ وەستاندنی شەڕ بۆ ماوەی سێ مانگ و وتی جێی داخە تاڵیبان ئەو پێشنیارەی ڕەت کردۆتەوە.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس لە بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا زامیر کابولۆڤەوە بڵاویکردەوە مۆسکۆ بانگهێشتی تاڵیبانی کردووە، ڕوسیا تاڵیبانی وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناودێر کردووە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا وتی نوێنەری ئەفغانستان لە ڕوسیا عەبد قەیوم کوچای پێشوازی لە بەشداریکردنی تاڵیبان کردووە لە دانوستانەکاندا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا ڕوسیا لە ساڵی ڕابردوودا دانوستانی نێودەوڵەتی ئەنجامداوە سەبارەت بە ئەفغانستان بەڵام ئەمەریکا بەشداری نەکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG