Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت بەتەواوەتی شاری سیێڤیێرۆدۆنێتسکیان کۆنتڕۆڵ کردووە


بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت هێزەکانی ڕووسیا بەتەواوەتی کۆنتڕۆڵی شارەکانی سیێڤیێرۆدۆنێتسک و بۆریڤسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیایان کردووە.

ڕۆژێک لەوەوبەر بەرپرسانی ئۆکرانیا وتیان هێزەکانیان ناچار بوون لە سیێڤیێرۆدۆنێتسک بکشێنەوە، کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گۆڕەپانی سەرەکی شەڕی نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا بوو لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیا و هێزەکانی جیاخوازەکانی هەرێمی لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ وتی " لە ئەنجامی هێرشە سەرکەوتووەکاندا، یەکە چەکدارییەکانی کۆماری لوهانسک بە پشتیوانی هێزەکانی ڕووسیا بەتەواوەتی شارەکانی سیێڤیێرۆدۆنێتسک و بۆریڤسکییان ئازاد کرد."

ڕووسیا پێش دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای وەکو دوو دەوڵەتی سەربەخۆ ناساند.

کۆناشینکۆڤ وتی چەکدارانی " کۆماری لوهانسک " ئێستا کۆنتڕۆڵی وێستگەی کیمیایی ئازۆتی سیێڤیێرۆدۆنێتسکییان کردووە، کە لەوێ سەدان هاوڵاتی مەدەنی خۆیان تیایدا حەشاردابوو. بەڵام ئاماژەی بە چارەنووسی ئەو هاوڵاتییانە نەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG