دەزگای تاسی ڕوسیا لە بەڕێوبەری کۆمپانیای ڕۆستیکی حکومی سێرجی چیمیزۆڤەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا موشەکی بەرگری ئێس 400 ی بە زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار بە تورکیا فرۆشتووە.
ئەم ڕێکەوتنی چەکەش لەگەڵ تورکیای ئەندام لە ناتۆدا بووە هۆی نیگەرانی ئەمەریکا.
لە ساڵی 2013 دا تورکیا بڕی 3.4 ملیار دۆلاری دایە چین بەرامبەر سیستمی بەرگری بەڵام دوای دوو ساڵ ڕێکەوتنەکەی هەڵوەشاندەوە و وتی زیاتر پشت دەبەستێت بە سیستمی ناوخۆیی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز