Accessibility links

کرێملن دەڵێت پوتن پێویستی بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا نیە


کرێملن وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ نەکراوە و پێویستیش ناکات ئەو پشکنینەی بۆ بکرێت چونکە ئەو تەندروستی باشە و هیچ نیشانەیەکی پێوە دیار نیە.

تا ئێستا لە ڕوسیا 199 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، ئەمەش زۆر کەمترە لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی. بەڵام لەم ڕۆژانەی دواییدا ژمارەکە زیاتر بووە و یەکەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکرا.

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ کاتێک لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە پرسیاری لێکرا کە ئایا پوتن پشکنی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە،وتی " سوپاس بۆ خوا ئەو هەمیشە هەست بە باشی دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG