Accessibility links

پوتن نکوڵی لەوەدەکات ناڤاڵنی لەلایەن حکومەتەوە ژەهراوی کرابێت


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن ڕۆژی پێنجشەممە لێکۆڵینەوەیەکی میدیایی ڕەتکردەوە کە تیایدا ئەو کەسانەی بەرپرسیاری ژەهراویکردنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن ئالێکسی ناڤاڵنین وەک پیاوکوژانی ئاسایشی دەوڵەت دیاریکردوە.

لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ساڵانەیدا پوتن ئەو ڕاپۆرتەی بە "فێڵ" ناوبرد و گوتی ناڤاڵنی ئەوەندە گرنگ نییە کە ئامنجی هێرشێکی لەو جۆرە بێت.

پوتن ئەو تۆمەتەشی زیاد کرد کە ناڤاڵنی لەلایەن ئاژانسە هەواڵگرییەکانی ئەمەریکاوە پشتیوانی کراوە.

ناڤاڵنی لە مانگی هەشتت لە ناو گەشتێکی فڕۆکەدا نەخۆش کەوت و پاشان بۆ چارەسەرکردن گوازرایەوە بۆ ئەڵمانیا. تاقیکردنەوەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و سوید نیشانیان دا بە گازی نۆڤیچۆک ژەهراوی کراوە، هەمان ئەو شێوەیەی کە بریتانیا دەیووت لە ساڵی 2018 لە شاری سالیسبۆری بەریتانیا لە سەر سیخوڕی پێشووی ڕووسیا سێرگی سکریپاڵ و کچەکەی بەکارهاتبوو.

پوتن لە کۆنفرانسەکەی ڕۆژی پێنجشەممە باسی لە چەندین بابەت کرد لە ناویاندا بەڕێوەبەرایەتی جۆو بایدنی سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا.

پوتن گوتی هیوادارە گۆڕینی سەرۆک لە مانگی 1 یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی سەخت لە پەیوەندییەکانی نێووان ئەمەریکا و ڕوسیادا.

لە ساڵی 2017 کۆمیتەی زانیارییەکانی ئەمەریکا ئەوەی هەڵسەنگاند کە پوتن فەرمانی داوە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 2016 بکرێتە ئامانج بە مەبەستی هاوکاری کردنی سەرۆک ترامپ. لێکۆڵینەوەیەکی دوواتر کە لەلایەن نوێنەری تایبەت ڕۆبەرت مولەر ئەنجام درا وردەکاری " دەستێوەردانی بەبەرنامەی" حکومەتی ڕوسیاسی ئاشکرا کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە پوتن جارێکی تر نکوڵی لە تۆمەتەکانی ئەمەریکا کردەوە.

XS
SM
MD
LG