Accessibility links

روسیا دەڵێت گوێ لە داواکانی ئەمەریکا ناگرێت بۆ ڕزگارکردنی خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان


کریملین رایگەیاند کاربەدەستانی ڕوسیا گوێ لە داواکانی ئەمەریکا ناگرن بۆ ڕزگارکردنی خۆپیشاندەرانی دژی حکومەتی ڕوسیا کە لەمیانەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی دووشەممەدا دەستگیرکران.

وتەبێژی کریملین دیمیتری بیسکۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئێمە ئەو داوایانە ڕەت دەکەینەوە کاتێک کە بەوشێوەیە داوا دەکرێن. ناتوانین گوێ لە داوای لەوشێوەیە بگرین."

پۆلیسی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە سەدان خۆپیشاندەری لە مۆسکۆ و شارەکانی تر دەستگیرکرد و ئەلێکسی ناڤاڵنی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنیشی دەستگیرکرد و سزای 30 ڕۆژ زیندانی بۆ دەرکرا.

ئەمەریکا ئەو کارەی ڕوسیای سەرکۆنە کرد و داوای لە مۆسکۆ کرد ئەو خۆپیشاندەرانە ڕزگاربکات کە پۆلیس دەستگیری کردوون.

بیسکۆڤ وتی کاربەدەستان لەدژی ئەو خۆپیشاندەرانە نەجووڵاون کە پێشتر مۆڵەتیان وەرگرتووە.

وتیشی پۆلیس ئەو کەسانەی دەستگیرکردووە کە پشێوی و ئاژاوەیان ناوەتەوە و یاسایان شکاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG