Accessibility links

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕوسیا لەنزیک مۆسکۆ


دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە سەرچاوەکانی فریاگوزاری خێراوە بڵاویکردەوە فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ساراتۆڤی ڕوسی گەشتەوانی لە ناوچەیەکی مۆسکۆ کەوتۆتە خوارەوە و لە ئەنجامدا هەموو سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە کە ژمارەیان دەگاتە 71 کەس.

دەزگای هەواڵی تاس وتی فڕۆکەکە 65 سەرنشینی گواستۆتەوە و ستافی فڕۆکەکەش لە شەش کەس پێکهاتبوون و وتیشی دوای 10 دەقە لە هەستانی لەسەر شاشەکانی ڕادار دیار نەماوە.

فڕۆکەکە لە جۆری ئەنتۆنۆڤ ئەی ئین-148 بووە کە تەنها بۆ گەشتە کورتەکان بەکاردەهێنرێت و لە مۆسکۆوە بەرەو شاری ئۆرسکی ڕوسیا بەڕێکەوتووە.

دەزگای هەواڵی تاس وتیشی " پاشماوەکانی فڕۆکەکە دۆزراونەتەوە و هیچ کەس ڕزگاری نەبووە."

تا ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەکە نەزانراوە. دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس وتی وەزارەتی گواستنەوەی ڕوسیا لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵێک هۆکار دەکات کە لەوانەیە بووبێتنە هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە، لەوانەش کەش و هەوا و هەڵەی فڕۆکەوانەکە.

XS
SM
MD
LG