Accessibility links

تاس: دادگای مۆسکۆ ڕێگە بە کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەدات لە هەڵبژاردنەکاندا بەشدار بێت


دەزگای هەواڵی تاسی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا دادگای مۆسکۆ بڕیارێکی لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ڕەت کردۆتەوە کە تیایدا بڕیاریدابوو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن ڕوسیا سێرگەی میترۆخین بەشداری هەڵبژاردنەکانی شارەوانی نەکات کە لە مانگی نۆدا بەڕێوەدەچێت.

ئەم بڕیارە دوای سێ ڕۆژ لە خۆپیشاندانەکانی مۆسکۆ درا کە دەیان هەزاران خەڵک بەشداریان تێداکرد بە میترۆخین خۆشیەوە.

مانگێک لە خۆپیشاندان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی مۆسکۆ بووە گەورەترین خۆپیشاندان لە ڕوسیا لە ساڵی 2011 ەوە، کاتێک خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و وتیان هەڵبژاردنەکان ساختەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG