دەزگای هەواڵی تاس لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاوە بڵاویکردەوە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی سوریا.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا ڕایگەیاند دەستی کردووە بە کشاندنەوەی هەموو هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا، ئەمەش لەکاتێکدایە بەرپرسانی ئەمەریکی وتیان واشنتن بیر لە کشاندنەوەی هەموو هێزەکانی دەکاتەوە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئەرکی شکستپێهێنانی ڕێکخراوی داعش لە سوریا و گرتنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی داعشدا بووە.
تاس لە زاری وەزارەتەکەوە بڵاویکردەوە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی دەستووری سوری لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکادا لە سوریا سەرکەوتوو دەبێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز