Accessibility links

ڕوسیا سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بە بێ بنەما دەزانێت


دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاوە بڵاویکردەوە سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران بەهۆی بەرنامە موشەکییە بالیستیکیەکەیەوە هیچ بنەمایەکی نیە.

شایەنی باسە ڕۆژی سێشەممە واشنتن سزای دارایی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند بەهۆی بەرنامە موشەکییە بالیستیکیەکەیەوە و ڕایگەیاند چالاکیە خراپەکانی ئێران کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا ئەنجامیان دەدات ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ساڵی 2015 تێکدەدات.

دەزگا هەواڵیە ڕوسیەکە لە زاری میخائێل ئۆلیانۆفی بەڕێوبەری بەشی بڵاوکردنەوە و چاودێری چەک لە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا بڵاویکردەوە میخائیل دەڵێت " ئەمەریکا بەشەکەی خۆی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێراندا بەشێوەیەکی خراپ جێبەجێ دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG