Accessibility links

ڕوسیا : سزا نوێیەکانی ئەمەریکا هیچ بوارێک ناهێڵێتەوە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە سزا نوێیەکانی ئەمەریکا بۆ سەر مۆسکۆ هیچ بوارێک ناهێڵێتەوە بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڵکو پەیوەندییەکان دەبات بەرەو ئاڕاستەیەکی نادیار.

شایەنی باسە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەزۆرینەی دەنگ ڕازیبوون لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕوسیا و ئێران و کۆریای باکووردا و ئێستا لە کۆنگرێسی ئەمەریکا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و دواتر پڕۆژە یاساکە دەنێردرێت بۆ کۆشکی سپی هەتاوەکوو سەرۆک ترامپ پەسەندی بکات یاخوود ڕەتی بکاتەوە.

لەلای خۆشییەوە بەرپرسێکی باڵای ئەنجومەنی یەکێتی پەرلەمانی ڕوسیا وتی ڕوسیا دەبێت وەڵامدانەوەیەکی بە ئازار ئامادە بکات لەبەرامبەر سزا نوێیەکانی ئەمەریکادا.

XS
SM
MD
LG