Accessibility links

دەزگایەکی هەواڵی ڕووسیا: ئەو ئەمەریکییانەی لە ئۆکرانیا دەستگیرکراون دەبێت بەرپرسیارێتی ' تاوانەکانیان ' هەڵبگرن


وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ

دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسیا بڵاویکردەوە کرێملن دەڵێت ئەو ئەمەریکییانەی کە لە ئۆکرانیا دەستگیرکراون " بەکرێگیراون " و بەشدارییان لە چالاکی نایاساییدا کردووە و دەبێت بەرپرسیارێتی " تاوانەکانیان " هەڵبگرن.

دەزگاکە لە زاری وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤەوە بڵاویکردەوە ئەو ئەمەریکییانەی کە دەستگیرکراون ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ نایانگرێتەوە چونکە ئەوان سەربازیی ئاسایی نەبوون. ئەوان تەقەیان لە سەربازانی ڕووسی کردووە و ژیانی سەربازەکانیان خستۆتە مەترسییەوە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند 3 ئەمەریکایی کە پێشتر سەرباز بوون بێ سەروشوێن بوون. سەرۆک بایدن ئەویش لای خۆیەوە وتی بە گرنگیـیەوە لە پرسەکە دەڕوانێت، بەڵام جەختی کردەوە کە نابێت ئەمەریکایـیەکان لە ئێستادا بچن بۆ ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG