Accessibility links

ڕوسیا ڕەخنە لە کەنەدا دەگرێت


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا

ڕوسیا پشتیوانی خۆی بۆ سعودیە دەربڕی لە ناکۆکییەکاندا لەگەڵ کەنەدا و بە ئۆتاوای ڕاگەیاند ئەوە جێی قبوڵکردن نیە ئامۆژگاری سعودیە بکەیت سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ.

سعودیە هەموو پەیوەندییە بازرگانی و وەبەرهێنانە نوێیەکانی لەگەڵ کەنەدادا بڕی و باڵیۆزی کەنەدای لە وڵاتەکە دەرکرد، ئەوەش وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکەی کەنەدا کە داوای لە سعودیە کردبوو چالاکەوانە دەستگیرکراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ئازاد بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ماریا زاخارۆڤا وتی پێویستە پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ بکرێت بەڵام دەبێت لەگەڵیشیدا ڕێز لە عادەت و تەقالیدی وڵاتەکە بگیردرێت.

وتیشی " ئەوەی ئێستا پێویستە بکرێت ئامۆژگاری بنیاتنەرانە و یارمەتیدانە لەجیاتی ئەوەی ڕەخنە لە یەکتری بگیردرێت و لایەنێک لە ڕووی ئەخلاقییەوە خۆی بە باشتر بزانێت لەوی دیکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG