Accessibility links

ڕوسیا: دەبێت پارێزگاری لە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێران بکرێت


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ وتی هیوادارە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیارێکی هاوسەنگ بدات سەبارەت بە پابەندبوونی واشنتن بە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکەوە.

لاڤرۆڤ لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ کازاخستان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " زۆر گرنگە پارێزگاری لە ڕێکەوتنەکە بکرێت بەم شێوەیەی کە ئێستا هەیە و بەدڵنیاییەوە بەشداری ئەمەریکا لەم بارەیەوە زۆر گرنگە."

بەپێی ڕێکەوتنەکە ئێران ڕازی بووە سنوور بۆ بەرنامە ناوەکییەکەی دابنێت لەبەرامبەر ئەوەشدا زۆربەی سزا نێودەوڵەتیەکانی لەسەر لابراوە کە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو لەسەر داراییەکەی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG