Accessibility links

ڕوسیا دەڵێت لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سوریا 7 سەرکردەی بەرەی نوسڕەی کوشتووە


کەناڵی 24ی ڕوسیا لە وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ڕوسیدا لە پارێزگای ئیدلبی سوریا 49 چەکداری بەرەی نوسڕە کوژراون و لەنێوێشیاندا حەوت سەرکردەی تێدابووە.

بەرەی نوسڕە ساڵی ڕابردوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدەدا بڕی و ناوی خۆی گۆڕی بۆ بەرەی فەتحی شام و سەرکردایەتی هاوپەیمانێتییەک دەکات کە پێی دەوترێت لیژنەی ڕزگارکردنی شام.

ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە وتی سەرکردەی فەتحی شام ئەبو محەمەد جەولانی پێکاوە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە سوریا کە بووە هۆی کوژرانی 12سەرکردەی مەیدانیی دیکە.

دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە جەولانی لە بێهۆشیدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG