Accessibility links

کرێملن: هیچ پلانێک لە ئێستادا نیە بۆ کۆبوونەوەی نێوان ڕوسیا و کۆریای باکوور


وتەبێژی کرێملن دیمیتری بێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت وابڕیار نیە لە ئێستادا کۆبوونەوەی لوتکە لەنێوان سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئوندا ئەنجام بدرێت

ڕوسیا پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی نێوان ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون و سەرۆکی چین شی جین پینگ کرد و وتی ئەو هەنگاوێکی گرنگە بۆ پشتیوانیکردن لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریادا.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند ئامانجی ئەوەیە بەردەوام بێت لە هاریکارییە توندوتۆڵەکانی لەگەڵ چیندا بۆ کۆتای هێنان بە گرژییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG