Accessibility links

ڕوسیا : بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور " هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ"یە


کاربەدەستێکی ڕوسیا وتی بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور هەڕەشەیە بۆ سەر ڕوسیا.

جێگری وەزیری بەرگری ڕوسیا ئەلیکساندەر فۆمین وتی " تەنها سیستمی بەرگری موشەکی بالیستیکی نیە، کارێکی ڕاستەقینەی هەیە، لەبەر ئەوەیە کە هەڕەشەیە، هەروەها هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ ڕوسیا. ئێمە باوەڕمان وایە بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات."

فۆمین لە کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی شانگری لا دایالۆگ لە سینگاپوور قسەی کرد کە وەزیرانی بەرگری و شارەزایانی 39 وڵاتی تێدابوو بە وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیسیشەوە.

نوێنەری ڕوسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڤلادیمێر سافرۆنکۆڤ لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی لە سزا نوێیەکانی سەر کۆریای باکووری کرد وتیشی " ئەو بژاردەیەکە کە دەبێت لێرەدا بکرێت دەبێت هەتا چەند دەکرێت سیاسیانە فراوانتر بکرێت."

فۆمین هەمان ڕای هەبوو وتی " سزا ئابووریەکان دەبێت بەجۆرێک بن کۆریای باکوور بەرەو پڕۆسەیەکی ئاشتیانە بەرن لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا."

سەبارەت بە ناکۆکیەکانی دەریای باشورری چین، فۆمین ئاگاداری وشەکانی بوو و وتی " هەموو ئەو وڵاتانەی کە ناکۆکییان هەیە سەبارەت بە دەریای باشووری چین دەبێت هەموویان ئاگاداری ئەوە بن کە هێز بەکار نەهێنن."

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG