Accessibility links

ڕوسیا : تاقیکردنەوە موشەکیەکەی کۆریای باکوور پێشێلکردنی یاسای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە


دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا سێرجی ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە سێرجی وتوویەتی تاقیکردنەوە موشەکییە بالیستیکیەکەی کۆریای باکوور یاساکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشێل کردووە

دەزگاکە لە ڕیابکۆڤەوە بڵاویکردەوە کێشەکان لەگەڵ پیۆنگیانگدا دەبێتە کارەسات و تاقیکردنەوە موشەکییەکەشی دەریدەخات کە تەنیا ڕێگا بۆ چارەسەر ئەوەیە کە کۆبوونەوەیەکی هەموو لایەنەکان ڕێک بخرێت لەگەڵ کۆریای باکووردا.

شایەنی باسە کۆریای باکوور ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند بۆ یەکەمجار تاقیکردنەوەیەکی موشەکی بالیستیکی کیشوەریی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و شارەزایان وتیان ئەو موشەکە ئێستا لەوانەیە بگاتە ویلایەتی ئالاسکای ئەمەریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG