Accessibility links

ڕابەری کۆریای باکوور دەڵێت ئارەزووی وڵاتەکەی بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی نەگۆڕاوە


ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ
ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

دەزگای هەواڵی ناوەندنی کۆریای باکوور وتی ئارەزووی وڵاتەکە بۆ بەتاڵکردنەوەی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ناوەکیی هێشتا نەگۆڕاوە و جێگیرە.

دەزگای هەواڵی فەڕمی لە زاری ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە لەمیانەی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤدا کە ئێستا سەردانی کۆریای باکوور دەکات وتوویەتی هیوادارە بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکوور و ئەمەریکا و هەروەها بابەتی نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا یەکلایی بکاتەوە لەسەر بنەمای قۆناغ بە قۆناغ.

لە هەواڵەکەدا هاتووە دەڵێت کیم و لاڤرۆڤ ڕێکەوتوون لەسەر پشتیوانیکردنی یەکتری و هاریکاریی نێوان دوو وڵاتەکە و هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی لەمساڵدا کۆبوونەوەیەکی لوتکەی دووقۆڵی ئەنجام بدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG