Accessibility links

ڕوسیا ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکات بەوەی سوودیان لە بابەتی ناڤاڵنی وەرگرتووە تاوەکو سزا بسەپێنن


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی ئاماژەی بەوەدا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سێرگەی لاڤرۆڤ ڕۆژئاوای تۆمەتبار کردووە بەوەی هەوڵ دەدات ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکس ناڤاڵنی وەکو هۆکارێک بەکاربهێنێت بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر وڵاتەکەدا. لە ماوەی ڕابردوودا ناڤاڵنی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و گومانی ئەوەی لێدەکرێت ژەهراوی کرابێت.

ئەم لێدوانەی لاڤرۆڤ دوای ئەوە هات سەردانەکەی بۆ بەرلین هەڵوەشاندەوە و وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیاش وتی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی لاڤرۆڤ بەهۆی گۆڕانکارییەکەوە بووە لە خشتەی کارەکانیدا.

گومانی ژەهراویکردنی ناڤاڵنی کە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی بەرلین چارەسەر وەردەگرێت گرژییەکی نوێی خستە نێوان پەیوەندییەکانی ڕوسیا و ڕۆژئاواوە. لەلای خۆشیەوە مۆسکۆ دەڵێت تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکیان نەبینیوە لەسەر ئەوەی ناڤاڵنی ژەهراوی کرابێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG