Accessibility links

جۆن برینان: دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکاندا کاریگەری لەسەر هەندێک لە دەنگەکان هەبووە


بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا ( سی ئای ئەی ) جۆن برینان

بەڕێوبەریدەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا ( سی ئای ئەی ) جۆن برینان وتی دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 کاریگەری هەبووە لەسەر بۆچوونی هەندێک لە دەنگدەران.
برینان لە لێدوانێکیدا بۆ بەرپرسانی پێشووی هەواڵگری لە یانەی ڕۆژنامەنووسانی نیشتیمانی لە واشنتن وتی " من دڵنیام لەوەی ئەم هەوڵانەی ڕوسیا هیچ نەبێت بەلایەنی کەمەوە بۆچوونی دەنگدەرێکی گۆڕیوە."

وتی " دەنگدەرێک یاخود ملیۆنێک دەنگدەر. نازانم."

برینان کە لە ماوەی نێوان ساڵەکانی 2013 بۆ 2017 بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا بووە وتی ئەمە ڕاوبۆچوونی خۆیەتی لەسەر بابەتەکە و ئاماژەی بەوەدا کاریگەری دەستوەردانەکە شتێکە دەزگای هەواڵگری ناوەند هەڵینەسەنگاندووە.

بەڵام وتی هیچ گومانێک لەوەدا نیە کاریگەرییەک هەبووە، ئەگەری هەیە کاری کردبێتە سەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کە سەرۆک ترامپی کرد بە سەرۆکی ئەمەریکا.

وتی " چەند دەنگ؟ لە چەند ویلایەت ؟ نازانم. ئایا کاریگەری هەبووە لەسەر ئەنجامەکە؟ نازانم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG