Accessibility links

سەرۆک ترامپ: لەوانەیە ڕوسیا و وڵاتانی دیکەی تریش دەستیان وەردابێت لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی ڕوسیا لەوانەیە دەستی وەردابێت لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی پێشووی ئەمەریکادا بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەوێت، بەڵام وڵاتانی دیکەش لەوانەیە بەهەمان شێوە دەستیان وەردابێت لە هەڵبژاردنەکاندا.

سەرۆک ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وارشۆ پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ ئەڵمانیا بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی بیست وتی " پێم وایە ڕوسیا بووە و پێشم وایە خەڵکانی تریش بووبێتن ، لەوانەیە خەڵکانێکی زۆر بووبێتن، کەس بەڕاستی نازانێت، کەس نازانێت."

لێدوانەکانی سەرۆک ترامپ بەشێوەیەک یەکدەگرێتەوە لەگەڵ دەرەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی هەواڵگری ئەمەریکا کە دەڵین سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن خۆی سەرپەرشتیاری دەست تێوەردانەکەی کردووە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا بۆ شێواندنی ناوبانگی ڕکابەرەکەی سەرۆک ترامپ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا هیلاری کلینتن .

لیژنەی لێکۆڵینەوەکان لە مانگی هەشتدا ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە ڕوسیا دەستی وەرداوە لە هەڵبژاردنەکاندا، سێ مانگی پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی یانزەی ئەمەریکا، ئەمەش وایکرد سەرۆک ترامپ دووبارە پرسیار بکاتەوە لەوەی کە بۆچی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما " هیچ شتێکی نەکردووە سەبارەت بەوە."

سەرۆک ترامپ وتی " بۆچی هیچی نەکرد؟ لەلایەن سی ئای ئەیەوە پێی وتراوە کە ڕوسیا بووە، وەکو ئەوەی من تێیگەیشتووم، بەباشی پێی وتراوە. هیچیشی نەکردووە سەبارەت بەوە. پێم وایە ئەوەی ڕوویدا ئەوە بووە کە وایزانیوە هیلاری کلینتن لە هەڵبژاردنەکاندا سەردەکەوێت و وتوویەتی با هیچ شتێک نەکەین، بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە بیری بکردایەوە ئەوا بەدڵنیاییەوە شتێکی دەکرد."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG