Accessibility links

کرێملن: ڕوسیا هێشتا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنەکانی لیبیا


وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ

کرێملن وتی ڕوسیا هێشتا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنەکانی ململانێی لیبیا، ئەوەشی خستەڕوو مۆسکۆ پێی وایە تەنها ڕێگە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لەڕێی پەیوەندییە سیاسی و دیبلۆماسییەکانی نێوان هەموو لایەنەکانەوە دەبێت.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ وتی " ڕوسیا هێشتا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی لیبیا، پێمان وایە هیچ ڕێگەیەکی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی لیبیا نیە."

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای هەواڵی ڕوسیا لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە ڕوسیا سەری سوڕماوە لە ڕاگەیاندنەکەی خەلیفە حەفتەری سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا کە گوایە کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی لە وڵاتەکەدا کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG