وەزیری بەرگری ڕوسیا ڕوسیا لە دەریای ناوەڕاستەوە 6 موشەکی کروزی ئاڕاستەی شوێنەکانی داعش کرد لە سوریا، ئەمەش هێزی ڕوسیا دەردەخات لە شەڕی سوریادا.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی دوو کەشتی جەنگی بچووک و کەشتییەکی جەنگی ژێردەریایی شەش موشەکی کروزییان ئاراستەی ناوچەی حەما کردووە لە سوریا و موڵگەکانی داعشییان تێکشکاندووە. بەڵام نەیوت کەی موشەکەکان هاوێژراون.
پیشتر ڕوسیا موشەکی لە دەریای ناوەڕاستەوە ئاراستەی موڵگەکانی داعش کردووە لە سوریا، لە مانگی پێنجدا کەشتییەکەی جەنگی بچووک و ژێردەرییاییەکی ڕوسیا موشەکییان ئاڕاستەی ئامانجێک کرد لە ناوچەیەکی شاری کۆنی پالمیرا.
ڕوسیا یەکێکە لە بەهێزترین پشتیوانیکەرانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و لە مانگی یانزەی ساڵی 2015 ەوە دەستی کردووە بە هێرشە ئاسمانییەکانی لە سوریا.
سەرچاوە/ VOA