Accessibility links

سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕوسیا ڕەخنە لە مەشقە هاوبەشەکانی نێوان ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشوور دەگرێت


سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕوسیا جەنەڕاڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ هۆشیاریدا لەوەی ئەو مەشقە سەربازییە هاوبەشیانەی کە ئەنجام دەدرێن لەنێوان ئەمەریکا و ژاپۆن و کۆریای باشووردا هیچ سوودێکی نابێت و تەنها ترس و ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات.

ئاگادارییەکەی گیراسیمۆڤ لەمیانەی سەردانەکەی بۆ تۆکیۆ هات لەکاتێکدا ئەو سێ وڵاتە مەشقیان لەسەر چاودێریکردنی موشەک دەکرد کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت لەکاتێکدا کە گرژییەکان سەبارەت بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور زیاد دەبێت.

گیراسیمۆڤ لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری ژاپۆن ئیتسونۆری ئۆنۆدیرادا وتی " ئەنجامدانی مەشقی سەربازیی لەو ناوچانەدا کە نزیکن لە کۆریای باکوورەوە تەنها ترس و دڵەڕاوکێکان زیاد دەکات و ڕەوشەکە خراپتر دەکات."

ئەم مەشقانەی کە ئەمەریکا لەگەڵ دوو هاوپەیمانەکەیدا ئەنجامی دەدات دوای مەشقە هاوبەشەکانی دێت لەگەڵ کۆریای باشووردا. کۆریای باکوور دەڵێت ئەو مەشقانە وادەکات هەڵگیرسانی جەنگ ڕاستیەکی واقیعی بێت.

پیۆنگیانگ دەڵێت بەرنامەی چەکەکەی پێویستە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵوێستە دوژمنانەییەکەی ئەمەریکا.

چینیش چەند جارێک داوای لە واشنتن و سیئۆل کردووە مەشقە سەربازییەکانیان بوەستێنن.

ئەم سەردانەی سەرۆک ئەرکانی ڕوسیا بۆ ژاپۆن بە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی سەربازیی ڕوسی دادەنرێت لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا.

گیراسیمۆڤ چاوی بە سەرۆک ئەرکانی سوپای ژاپۆن کاسوچوشی کاوانۆش کەوت.

وەزارەتی بەرگری چین ڕایگەیاند مەشقێکی سەربازیی هاوبەشیان لەگەڵ ڕوسیادا لە پەکین دەست پێکردووە لەسەر دژە موشەک و وتی ئەو مەشقە زۆر گرنگە بۆ هەردوو وڵاتەکە لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی موشەکیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG